کۆمارییەکان دەنگیان بە دوورخستنەوەی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا دا

ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس
ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس

K24 - هەولێر

پارتی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگیان بە دەستپێکردنی رێکاری لێپێچینەوە لە دژی ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا دا.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 213 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگیان بە رێکاری لێپرسینەوە لە مایۆرکاس دا، بەڵام دەبێت ئەم رێکارانەی لێپرسینەوە لە ئەنجومەنی پیران ئەنجام بدرێن و یەکلایی بکرێنەوە، کە زۆرینەیان دیموکراتەکانن، هەروەها کۆمارییەکان گومانیان لە هەوڵەکانی دژی مایۆرکاس دەربڕیوە.

پێدەچێت ئەنجومەنی پیران داواکاری لێپرسینەوە رەتبکاتەوە و بەم شێوەیەش خۆی لە رێکارە پەیوەندیدارەکان بەدوور بگرێت.

لای خۆیەوە جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا تۆمەتەکانی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە وەزیری ئاسایشی ناوخۆ، ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس رەتکردەوە و ئەم هەوڵەی بۆ دوورخستنەوەی مایۆرکاس بە "نادەستووری" وەسفکرد.

بایدن گوتیشی: "مێژوو بە میهرەبانییەوە سەیری کۆمارییەکان ناکات لە ئەنجومەنی نوێنەران، چونکە ئەوان لە کردەوەیەکی حزبایەتی ئابڕووبەر و نادەستووریدان، فەرمانبەرێکی گشتی راستگۆیان کردە ئامانج".

هەفتەی رابردوو کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵیاندا دەنگ بە لێپرسینەوە لە مایۆرکاس بدەن، بەڵام شکستیان هێنا، چونکە هەندێک لە کۆمارییەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی.

کۆمارییەکان، مایۆرکاس و دیموکراتەکان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ناتوانن سنووری باشوور لەگەڵ مەکسیک بپارێزن.