لەبەردەم دادگا دانی بە تاوانە گەورەكەی دانا
كوینسی پرۆمیسی یاریزانی هۆڵه‌ندی ئه‌مڕۆ له دادگه‌ی هۆڵه‌ندا ئاماده‌بوو سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، بەمەش كۆتایی بە ژیانی وەرزشی دێت.
پرۆمیس له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانی به‌وه‌دا نا 1300 كیلۆگرام كۆكاینی گواستووه‌ته‌وه ئه‌وروپا كه ده‌كاته نزیكه‌ی 75 ملیۆن دۆلار به‌هۆی ئه‌وه‌ش بۆ شه‌ش ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
بە گوێرەی پێگەنی سەنی بەریتانیا، لە 2021 كەشتییەك لە ئەفریقیاوە گەیشتە بەندەری ئەنتوێربی بەلجیكا 1300 كیلۆگرام كۆكایینی تێدا بوو كە دەكاتە 75 ملیۆن دۆلار، پرۆمیس دانی پێداناوە كە ئەو كەشتییە هی ئەو بووە.
كوینسی تەمەن 32 ساڵان، 50 یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی هۆڵەندا كردووە و خاوەنی 7 گۆڵیشە، بەهۆی ئەم رووداوە ژیانی وەرزشی ئەو یاریزانە كۆتایی دێت.
پرۆمیس یاریی بۆ یانه‌كانی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام و توێنتی ئه‌نشخیدای هۆڵه‌ندی و سێڤییای ئیسپانی و سپارتا مۆسكۆی رووسی كردووه و له‌م وه‌رزه له خولی رووسی به‌شداری 21 یاریی كردووه هه‌شت گۆڵ و هه‌شت ئه‌سیستی تۆمار كرد.