ئه‌مه‌ریكا.. په‌نابه‌رێكی عێراقی به تۆمه‌تی تیرۆركردنی جۆرج بۆش سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
K24 - هەولێر:
دادگایەکی ئەمه‌ریکی سزای زیاتر لە 14 ساڵ زیندانی بەسەر پەنابەرێکی عێراقیدا ده‌سه‌پێنێت، کە هەوڵی داوا له رێگه‌ی فەوجێکی داعش جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشووتری ئەمه‌ریکا تیرۆر بكات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی شوباتی 2024) رۆژنامەی واشنتۆن تایمز بڵاویكرده‌وه، دادوەر مایکل واتسۆن له یه‌كێك له دادگاكانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، سزای زیاتر لە 14 ساڵ زیندانی بەسەر شه‌هاب ئەحمەد شه‌هاب، په‌نابه‌ری عێراقیدا سه‌پاند، کە هەوڵی دابوو فەوجێکی داعش بۆ ناو ئه‌مه‌ریكا رابكشێت بۆ کوشتنی جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشووتری ئەمه‌ریكا.
رۆژنامەی واشنتۆن شه‌هاب ئەحمەد، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكای بە هۆکاری ئەو ئاژاوەگێڕییەی ده‌زانێت كه لە دوای جه‌نگی ئەمه‌ریکا لە عێراق لە ساڵی 2003 دروست بوو.
رۆژی دووشەممە، دادوەر مایکل واتسۆن سزای 178 مانگ زیندانی بەسەر شه‌هابدا سەپاند، دوای ئەوەی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە هەوڵی داوە پشتیوانی ماددی تیرۆریستان بکات.
هەروەها دادوەر بڕیاری دا شه‌هاب ڕووبەڕووی 15 ساڵ "ئازادکردنی ژێر چاودێری" بکرێتەوە، هەرچەندە پێدەچێت لە کۆتایی سزاکەیدا بۆ عێراق دیپۆرت بکرێتەوە.