یانەکانی هەولێر و دهۆک دەیانەوێت بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا بکەن

یانەی هەولێر و دهۆک
یانەی هەولێر و دهۆک

یانەکانی هەولێر و دهۆک دەیانەوێت بەشداریی لە یەکێک لە پاڵەوانێتییەکانی وەرزی داهاتووی ئاسیا بکەن و رۆژی 30 نیسانی داهاتوو دواوادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان.

دوای وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، بۆ وەرزی داهاتوو دوو یانەی عێراقی دەتوانن بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا بکەن، ئەو دوو یانەیەش کە بەشداریی دەکەن دەبێت ببنە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق یان نازناوی جامی عێراق ببەنەوە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا یانەکانی ئاگادار کردووەتەوە تاکو رۆژی 30 نیسانی داهاتوو دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئارەزووی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکان ئەگەر بتوانن نازناوەکان ببەنەوە.

میکانیزمی بەشداریکردنی یانەکانی عێراق لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە بۆ وەرزی داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت:

- پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتی بژاردەی ئاسیا دەکات
- پاڵەوانی جام بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکات
- پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو تا ئێستا بەشداری یانەکانی عێراقی دیاریی نەکردووە
- پاڵەوانێتی عەرەبی لە ماوەی داهاتوو ناوی یانەکە دیاریی دەکات