کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - هەولێر
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-02-2024، "بارانبارین بەردەوامی دەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان. زۆرترین ڕێژەی بارانی پێشبینیکراو لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت. هەندێ کات لە کاتی باران هەورە تریقەشی لەگەڵ دەبێت. کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لە شەودا لاواز دەبێت ."
لەبارەی کەشی سبەی هەیینیش، 16-02-2024، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. لە دوای نیوەڕۆ باران بارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت. بەتایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16
سلێمانی : 16
دهۆک: 16
کەرکوک: 19
هەڵەبجە: 16
زاخۆ: 15
سۆران: 10
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان: 20