په‌یمان عه‌لی: بۆ ماوه‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی منداڵان هه‌یه
K24 - هەولێر:
رۆژی 15ـی شوباتی هه‌موو ساڵیك، رۆژی شێرپه‌نجه‌ی منداڵانه، له ساڵی 2023ـدا نزیكه‌ی 419 منداڵ له هه‌رێمی كوردستان تووشی شێرپه‌نجه بوونه كه زۆرینه‌یان له جۆری شێرپه‌نجه‌ی خوێنن. هاوكات پزیشكێكی پسپۆڕ ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ ماوه‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی منداڵان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) په‌یمان عه‌لی، پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و سه‌رۆكی به‌شی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له ساڵی 2023ـدا نزیكه‌ی 120 منداڵی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی تۆمار كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـوه تا ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار منداڵ له نه‌خۆشخانه‌كه وه‌ك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆمار كراون.
په‌یمان عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد، منداڵان كه له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی تۆمار كراون، به چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه تۆمار كراون، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ن كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بوونه.
روونیشیكرده‌وه، كاریگه‌ریی بۆ ماوه‌یی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی خوێن هه‌یه له‌سه‌ر منداڵان و له موخی ئێسك ده‌رده‌كه‌وێت.
له ماوه‌ی چوار ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 51 ملیار دینار بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه خه‌رج كراوه.
بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌خۆشخانی شێرپه‌نجه 70 ملیار دیناره و به‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك دابه‌ش ده‌كرێت. نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی بۆ شێرپه‌نجه له‌هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات 63 هه‌زار و 720 نه‌خۆش له‌ماوه‌ی ساڵی 2023دا، به‌مه‌به‌ستی پشكنین سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه و له كۆی ئه‌و ژماره هه‌زار و 811 نه‌خۆشی نوێی شێرپه‌نجه تۆمار كراون.