توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێكس هێنده‌ی وه‌رزش سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه
K24 – هەولێر:
راپۆرتێك تیشك ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سێكس و وه‌رزش و ئه‌و سوودانه‌ی سێكس به مرۆڤی ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی كه دەبێتە هۆی سوتاندنی کالۆرییەکی زۆر و لێدانی دڵ بەرز دەکاتەوە.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا تیشكی خسته توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به سووده‌كانی سێكس بۆ مرۆڤ، كه به لای پزیشكان و پسپۆڕانی وه‌رزشییه‌وه هێنده‌ی وه‌رزش بۆ مرۆڤ گرنگه.
راپۆرته‌كه له‌سه‌ر زاری پزیشكان و شاره‌زایانه‌وه روونیكردووه‌ته‌وه، ئەنجامدانی سێکس دەبێتە هۆی سوتاندنی کالۆرییەکی زۆر، لێدانی دڵ بەرز دەکاتەوە و بەدەگمەنیش دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ، بۆیه ئەنجامدانی سێکس دەتوانرێت بە وەرزشکردن پۆلێن بکرێت.
رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە توێژەرانی زانکۆی ئەلمێریا و زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا سەرجەم توێژینەوەکانی پێشوویان کۆکردووه‌تەوە کە پەیوەندییان بە کاریگەری سێکسەوە هەبووە لەسەر هەوڵی جەستەیی و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە پرۆسەکە نزیکترە لە ئەنجامدانی وەرزشی چڕی مامناوەند.
هه‌روه‌ها توێژەران جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، پەیوەندی سێکسی لێدانی دڵ خێراتر دەکات و وزە دەسوتێنێت. توێژه‌ران سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه، تێکڕای لێدانی دڵ لە کاتی سێکسدا لە نێوان 90 بۆ 130 ده‌بێت لە خولەکێکدا، لە کاتێکدا به‌رزترین لێدانی دڵ لە خولەکێکدا 145 بۆ 170 لێدان بووە. هاوكات روونكراوه‌ته‌وه، لێدانی دڵی ئافرەتان زیاتر لە پیاوان کەمترە.
توێژه‌ران رۆشنیاییان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، تێکڕای سووتانی کالۆری لە کاتی سێکسدا بەندە بە بارودۆخی ده‌روونی کەسەکان و رەگەز و هۆکارەکانی دیكه‌وه. ئه‌وان زیاتر به‌رچاویان خستووه كه مرۆڤ له كاتی چالاكی سێكسی‌دا 130 كالۆری ده‌سووتێنێت، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له پیاوان و ئافره‌تان جیاوازی هه‌یه و پیاوان زۆرتر كالۆری ده‌سووتێنن.
توێژه‌ران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، چالاکی سێکسی دەتوانێت ببێتە هۆی ماندووبوونی جەستەی بە چڕییەکی مامناوەند یان تەنانەت بەهێز.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت، ماوەی سێکسکردن لە گرووپێکەوە بۆ گرووپێکی دیكه یان له ته‌مه‌نێكه‌وه بۆ ته‌مه‌نێكی دیكه جیاوازە، بۆ نموونە لە هاوسەرە گەنج و تەندروستەکاندا بە تێکڕا 32 بۆ 38 خولەکی خایاندووە، لەکاتێکدا ته‌نیا 19 خولەکی خایاندووە لەناو ئەو هاوسەرانەی کە كێشه‌ی تەندروستیان هەیە له‌وانه‌ش نەخۆشییەکانی دڵ.