سەدرییەکان دەگەڕێنەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسیی عێراق؟
K24 – هەولێر:
دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ده‌گوترێت موقته‌دا سه‌در و ره‌وته‌كه‌ی هه‌ستییان به مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئایینده‌یان كردووه، بۆیه سه‌درییه‌كان له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كردووه‌ته‌وه، به‌م دوواییانه‌ش چه‌ند ره‌فتارێكیان به‌و ئاراسته‌یه نواندووه و كاتێك كۆتایی به ئه‌ركی پارێزگاری نه‌جه‌ف هێندرا و كه‌سێكی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌شوێنی ئه‌و ده‌ستبه‌كاربوو، كه سه‌در به دژبه‌رێكی سه‌رسه‌ختی خۆی ده‌زانێت، ناڕه‌زایه‌تیان له‌وباره‌یه‌وه نیشاندا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ركرده‌كانی ره‌وته‌كه فشاره‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێو پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر رێبه‌ره‌كه‌یان چڕكردووه‌ته‌وه و پێده‌چێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو موقتەدا سه‌در بڕیاری گەڕانەوە بۆ کاری سیاسی بدات.
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ى سياسی جه‌خت له نیازی موقته‌دا سه‌در بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ده‌كات و به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، ره‌وتی سه‌در بۆ قۆناغی داهاتوو ده‌ستی به پێداچوونه‌وه به حیساباته‌كانی كردووه، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنی كه‌سانێك بۆ پۆستی پارێزگاره‌كان له‌و حزبانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه ره‌تده‌كرێنه‌وه و ئاماژه‌كانی هه‌وڵی سه‌در بۆ كۆتاییهێنان به بایكۆتی سیاسی ده‌ركه‌وتوون.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان، موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌نیا دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مه، یان ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شدار بێت، یاخود گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ هه‌ژاندنی شه‌قام.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاره‌كان، ره‌وتی سه‌در دركی به مه‌ترسییه‌كانی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونه‌كه‌ی كردووه و به‌شێك له لایه‌نگرانی ره‌فتاری نوێیان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی واقعی تازه نواندووه، به‌تایبه‌ت له پارێزگای نه‌جه‌ف، كه فراوانترین بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی ره‌وته‌كه‌ی لێیه و به هه‌ڵواسینی چه‌ند لافیته‌یه‌ك پشتیوانی خۆیان بۆ مانه‌وه‌ی ماجد وائلی له پۆستی پارێزگار نیشاندا، كه سه‌ر به ره‌وتی سه‌دره، له خۆپیشاندانێكدا هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسای ره‌تكردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكی تۆڕی ئێكسدا بڵاویكرده‌وه، مه‌به‌ست له دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگارێكی ده‌ستپاك له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكه كه هه‌وڵی لاوازكردنی ره‌وتی چاكسازی له پارێزگاكه‌یان ده‌دات.
راپۆرته‌كەی رۆژنامە عەرەبییەکە ئاوڕێكی له پارێزگای میسان و زیقاریش داوه‌ته‌وه و دووپاتیكردووه‌ته‌وه، دوای له‌ده‌ستدانی پۆستی پارێزگاره‌كانی ئه‌و سێ پارێزگایه، كه له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك پۆستی دیكه‌ی گرنگی حكومه‌ته خۆجێیه‌كانیشی به‌دواوه بووه، وایكردووه جارێكی دیكه ره‌وتی سه‌در به توندی بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی بكاته‌وه و له‌و پێناوه‌شدا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ره‌وته‌كه فشاره‌كانیان له‌سه‌ر رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌یان چڕكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه روونیکردووەتەوە، سه‌در زۆر به‌باشی هه‌ست به لێكه‌وته‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی كردووه و ئێستا ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌دوای خۆی جێهێشتووه پڕی نه‌كاته‌وه، لایه‌نه دژبه‌ره‌كانی پڕده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر سه‌در له بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وام بێت، كار به‌وه ده‌گات، بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی چیتر چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ن و له ره‌وته‌كه جیاده‌بنه‌وه، بۆیه پێده‌چێت ره‌وتی سه‌در بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كه بڕیاره له 2025 ئه‌نجامبدرێت، ده‌ست به گفتوگۆكانی لەگەڵ هاوپەیمانانی پێشووی، كه پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی ته‌قه‌دومن، بكاته‌وه.
رۆژی 29ـی ئابی 2022 رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، "دەستبەرداربوونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم". ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
لە 13ـی تشرینی دووەمی 2023، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا، داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن و ئاماژەی بەوەکرد، "بەشدارینەکردنتان لە شەرعییەتی هەڵبژاردنەکە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کەمدەکاتەوە".