ناتانیاهۆ بۆ بلینكن: داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین پاداشتكردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه
K24 – هەولێر:
به‌رپرسانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، پاداشتكردنی حه‌ماسه.
دوو به‌رپرسی باڵای ئیسرائیل به میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان راگه‌یاندووه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌فته‌ی رابردوو به ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای گوتووه، هه‌ر جۆره داننانێكی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكا به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، پاداشتكردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییانه، ناتانیاهۆ به بلینكینی رایگه‌یاندووه، هه‌ر جۆره هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه زیان به‌و هه‌وڵانه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئیداره‌ی بایدن بۆ به‌رفراوانكردنی بازنه‌ی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
تا ئێستا به‌هۆی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، زیاتر له 28 هه‌زار هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه كوژراون و زیاتر له 64 هه‌زاری دیكه‌یش بریندار بوونه.