به‌منزیكانه گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و دیاربه‌كر ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌وده‌ت یه‌ڵماز ئه‌مڕۆ له دیاربه‌كر له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌منزیكانه گه‌شتی ئاسمانی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و دیاربه‌كر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا کە لە دیاربەکری باکووری کوردستان بەڕێوه‌چوو رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری گواستنەوە وڵاته‌كه‌ی، بڕیاریان داوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیاربەکر و هەولێر دەستپێبکاتەوە.
چەند جارێکە گەشتەکانی نێوان هەولێر و دیاربەکر هەڵدەپەسێردرێن و دواجار لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و جووڵەی بازرگانی دەکرێنەوە.
یەکەم گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و دیاربەکر لە 10ـی نیسانی ساڵی 2016 دەستیپێکرد، دواتر بەهۆی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ساڵی 2017، سەرجەم گەشتەکان هەڵپەسێردران، دوای بەلاوەنانی قەیرانە سیاسییەکان، جارێکی دیکە گەشتەکانی نێوان دیاربەکر و هەولێر دەستیان پێکرده‌وه، جیا لەوەش پەتای کۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە گەشتەکان رابگیرێن، لە 17ـی ئاداری ساڵی 2020، گەشتەکان بە بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق راگیرا.
پێشتریش مه‌مه‌د مەولوود یاقوت كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر لە ئاستێکی زۆر باشدایه و بەردەوامن.
گوتبوشی: "دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێبدەن".