ئەلکاراز بە بردنەوە دەستی پێکرد

کارلۆس ئەلکاراز تێنسزانی ئیسپانی
کارلۆس ئەلکاراز تێنسزانی ئیسپانی

کارلۆس ئەلکاراز تێنسزانی ئیسپانی، لە یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانیەتی تێنسی ئارجێنتینا توانی بردنەوە بەدەست بێنێت و گەیشتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانتیەکە.

تێنسزانە ئیسپانیەکە و پاڵەوانی ساڵی رابردووی تێنسی کراوەی بۆینس ئایرسی ئارجێنتینا، دوای دۆڕانەکەی لە گراند سلامی ئوستڕالیا، بۆ یەکەمجارە گەڕایەوە و لە یەکەم دەرکەوتنی لە پاڵەوانیەتی کراوەی ئارجێنتینا، توانی بردنەوە بەدەست بێنێت.

ئەلکاراز لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانتیەکە، رووبەڕووی کامیلۆ تێنسزانی خاوەن خاک بووەوە، توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

سەرەتا ئەلکاراز سێتی یەکەمی بە ئاسانی و بە ئەنجامی 6-2 لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە. بەڵام سێتی دووەم بە پێچەوانەوە بە ئەستەم توانی لە تای برێک بە ئەنجامی 7-5 بردنەوە بەدەست بێنێت و یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.