بەهۆی "تەقینەوەی بۆیلەرێکی ئاو" ئاگر لە چێشتخانەی ئەنجوومەنی وەزیران کەوتەوە

بەهۆی "تەقینەوەی بۆیلەرێکی ئاو" ئاگر لە چێشتخانەی ئەنجوومەنی وەزیران کەوتەوە (وێنە: بەرگریی شارستانیی هەولێر)

K24 - هەولێر

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هۆکاری ئاگرەکەی شەوی رابردوو، "تەقینەوەی بۆیلەرێکی ئاو" بووە.

ئەمڕۆ شەممە، 17-02-2024، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆیلەرێکی ئاو، ئاگر لە بەشی چێشتخانەی ئەنجوومەنی وەزیران کەوتەوە و هەر زوو لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، کۆنترۆڵ کرا".

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەهۆی ئاگرەکەوە، زیانی ماددی بە چێشتخانە و بەشێکی باڵەخانەکە کەوتووە".

هاوکات بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر،  ئاگرەکە کاتژمێر 12:50 خولەکی شەوی رابردوو کەوتووەتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانیان بۆ شوێنی رووداوەکە، دەستبەجێ ئاگرەکە کۆنتڕۆکراوە.

بەهۆی