وادەی وەرگرتنی تێچووی گەشتی حەجکردن درێژ کرایەوە
K24 - هەولێر
لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ئەنجامدانی ئاسانکاری، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024 دەرچووە وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج تاوەکوو رۆژی پێنج شەممە 22-2-2024 درێژ دەکرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئااماژەت بەوەشکرد، لە دوای 2-2-2024 بە هیچ شێوەیەک وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژ ناکرێتەوە و هەر کەسێک لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان نەکات، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی و پێدانی تێچووی حەج، ئەوە ناوی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و بەهیچ شێوەیەک مافی بەشداریکردنی لە پرۆسەی حەج نامێنێت.
رۆژی شه‌ممه، 10-2-2024 شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و هه‌موو هه‌وڵێكیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری پێشكه‌ش به حاجیان و عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، گوتیشی: دواجار به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك توانرا پاره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵ 2024 به دینار عێراقی دیاری بکرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی فەرمی کە بۆ هه‌ر 100 دۆلارێک 132 هەزار دیناری عێراقی دەبێت.