ته‌ندروستی غه‌ززه: ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته نزیكه‌ی 29 هه‌زار كه‌س
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته نزیكه‌ی 29 هه‌زار كه‌س.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، له 24 كاتژمێری رابردوودا، سوپای ئیسرائیل نۆ كۆمه‌ڵكوژی له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامداوه، كه بووه‌ته هۆی كوژرانی 83 كه‌س و برینداربوونی 125 كه‌سی دیكه.
روونیشیكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوان تاكو ئێستا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 28858 كه‌س و وێڕای برینداربوونی 68677 كه‌سی دیكه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی غه‌ززه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراوان له ژێر دار‌و په‌ردوو و سه‌ر رێگاكان له كه‌رتی غه‌ززه كه‌وتوون و سوپای ئیسرائیل رێگه به هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان نادات.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.