تەندروستی سلێمانی ئاماری لە دایکبوونی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

k24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری لەدایکبوون و 425 منداڵ کوڕ بوون و 413یش کچ بوونە.

ئەمڕۆ شەممە (17ـی شوباتی 2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە میانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە رێککەوتی (1 بۆ 31/1/2024) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری دوو هەزار و 315 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان کردووە، لەو ژمارەیەش هەزار و 621 نەخۆش داخڵ کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

هاوکات لەبارەی ئاماری لەدایکبوون، تەندروستی سلێمانی راگەیاند، مانگی رابردوو 838 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 425 منداڵ كوڕ بوون و 413 منداڵ كچ بوونە، لەو ژمارەیە 439 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 399 منداڵیش لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشدا، لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 266 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 2 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 136 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها هەزار و256  سۆنەریش ئەنجامدراوە.