زیاتر لە 6 مەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆک زیاد بووە

kurdistan24.net

K24 – دهۆک:

بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک رایگەیاند، رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە پارساڵ زیاتر بووە، بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاوی بەنداوەکان و ئاوی ژێرزەوی کردووە، هاوکات بەهۆی ئەم رێژە زۆرەیی دابارین ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆک زیاد بووە.

ئەندازیار فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەنداوی خنس لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی زیاتر لە 9 ملیار دینار کارەکانی تەواوکراون، هەروەها ئەم بەنداوە لە ماوەی زیاتر لە مانگێکە سەرڕێژ بووە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک، گوتیشی: بەهۆی ئەم رێژە زۆرەیی بارانبارینی ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆک زیاتر لە 6 مەتر زیاد بووە.