ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق
کۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆجاری 11یەم لەسەر سکاڵایەک دژ بە یاسای هەڵبژاردنی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی شوباتی 2024، بەپێی کارنامەی راگەیەندراوی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ دادگاکە بۆ جاری 11یەم دەربارەی سکاڵایەک دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی کوردستان کۆدەببێتەوە.

ئەو ماددانەی یاسای هەڵبژاردن کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە بریتیبن لە ماددەکانی"1، 9، 15، 22، 36" کە پەیوەستن بە کورسی پێکهاتەکان و بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

سکاڵاکەی 10 مانگ لەمەوبەر و لە نیسانی ساڵی 2023دا تۆمارکراوە، بەڵام دوای 10 دانیشتن، هێشتا دادگای فیدراڵی پرسەکەی یەکلاینەکردووەتەوە.