رێبین پەیوەندی بە خولی کۆریای باشوورەوە دەکات
رێبین سۆلاقا یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق، بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی یانەی سیئۆلی کۆریای باشووری کردووە و بەم نزیکا پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.
دوای پێشکەش کردنی ئاسێکی باش لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق، لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، رێبین سۆلاقا بووە ئامانجی چەندین یانەی ئاسیایی و پێدەچێت ئەو یاریزانە پەیوەندی خولی نایابی کۆریای باشوورەوە بکات.
سەرچاوەکانی نێوخۆیی عێراقی بڵاویان کردووەتەوە، بەرگریکارە کوردەکە بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی سیئۆل، پشکنینە پزیشکیەکانی ئەو یانەیەی ئەنجامداوە و چاوەڕێ ئەنجامەکان دەکات، بۆ ئەوەی بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ بکات.
بەرگریکارە کوردەکەی هەڵبژاردەی عێراق لە ریزی یانەی برۆماپۆکارنا لە خولی سویدی یاریی دەکات و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە و دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانە کۆرییەکەوە بکات.