ئوردن بەهۆی مردنی باوکی شازادە رەجوە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

دیوانی شاهانەی ئوردن
دیوانی شاهانەی ئوردن

K24 - هەولێر

دیوانی شاهانەی ئوردن ماتەمینی بۆ باوکی شازادە رەجوە حوسێن هاوسەری شازادەی جێنشینی ئوردن حسێن بن عەبدوڵڵا گرت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی شوباتی 2024، لە راگەیەندراوێکی دیوانی شاهانەی رایگەیاند، دیوانی شاهانەی هاشمی ماتەمینی دەگرێت، بەهۆی گیانلەدەستدانی باوکی  شازادە رەجوە حسێن خێزانی جێنشینی ئوردن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بە فەرمانی شا عەبدوڵڵای دووەم بن حوسێن، دیوانی شاهانەی ماتەمینی رادەگەیەنێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، ماتەمینییەکە لە 18ـی شوباتی 2024، ئەژمار دەکرێت واتە 8ـی شەعبان ساڵی 1445 کۆچی، تاکو رۆژی سێشەممە20ـی شوباتی 2024".

راشیگەیاند، دیوانی شاهانەی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم بن حوسێن، شاژن رانیا عەبدوڵڵا، دایکی شازادە حسێن بن عەبدوڵڵای دووەم، شازادەی رەجوە ئال حوسێن دەردەبڕێت، سەرەخۆشیش لە بنەماڵەی مردوو دەکات".

حوسێن خالد بن مساعد

باوکی شازادە رەجوە