سەربەخۆیی دادگای فیدراڵی کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە
K24 - هەولێر
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بڕیاری سیاسی و قه‌تیسكردنی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی شیعه، گومانی زۆرێك له لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌ت كورد و سووننه.
سه‌ره‌تا به ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك بڕیار له دژی پێكهاته‌ی كورد بۆ بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دواتریش به لادانی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان؛ ده‌گوترێت دادگای فیدراڵ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی له عێراق په‌كخستووه و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریى خستووه‌ته ده‌ست پێكهاته‌ی شیعه.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵ باڵانسی هه‌رسێ پێكهاته‌ی كورد و شیعه و سووننەی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات لاسه‌نگ كردووه و سه‌ربه‌خۆیی خۆیشی خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ كه چاوه‌ڕێی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانن، به‌ته‌واوی په‌كخراون و لایه‌نه شیعه‌كان به ویستی خۆیان یاری به ده‌قه یاساییه‌كان ده‌كه‌ن.
میدیا ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، دادگای فیدراڵ به‌لادانی حه‌لبووسی ده‌رفه‌تی به‌رده‌م لایه‌نه شیعه‌كانی فراوانتر كردووه و، هه‌وڵێكه بۆ په‌راوزخستنی كورد و شیعه.
له كاتێكیشدا تا ئێستا ده‌ستووریبوونی دادگای فیدراڵ مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره و مادده‌ی 92ی ساڵی 2005، له ده‌ستوور جه‌ختده‌كاته‌وه، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ركردنی یاسایه‌ك دۆخی دادگا ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا رێگه به‌مه نه‌دراوه، به‌ڵكو تا ئێستاش دادگای فیدراڵ له سه‌پاندی بڕیاره‌كانی به‌سه‌ر په‌رله‌مانیشدا به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 30ی ساڵی 2005 به‌رده‌وامه.
دوایین هه‌نگاویش كه هه‌موو گومانه‌كانی له‌سه‌ر لایه‌نگیری دادگای فیدراڵ بۆ لایه‌نێكی دیاركراو و دژایه‌تیكردنی سیسته‌می فیدراڵییه‌ت له عێراق ره‌وانده‌وه، گوته‌ی فائێق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بوو، كه رایگه‌یاندووه، رێگه به هیچ پارێزگایه‌ك نادرێت ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فدیراڵ. هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌نگاونانی عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه مادده‌ی ژماره 116 تا 121ی به‌ندی پێنجه‌م له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به روونی جه‌خت له‌و مافه بۆ ته‌واوی پارێزگاكان ده‌كاته‌وه.
به‌گوته‌ی چاودێرانیش ئه‌م بڕیار و ره‌فتارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای فیدراڵ سه‌ره‌تایه‌كن بۆ هه‌وڵی هه‌نگاونانی عێراق به‌ره‌و سیسته‌مێكی دیكتاتۆریه‌ت، كه له‌ده‌ست پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراودا قه‌تیس و خۆرخ بكرێت.
لێكه‌وته‌كانی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران:
- له‌كارلادانی حه‌لبووسی: تشرینی دووه‌می 2023
- به‌ڕێوه‌بردنی سێ سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی شیعه
- لاسه‌نگ كردنی باڵانسی پێكهاته‌كان
- په‌ك كه‌وتنی ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ
- هه‌وڵه‌كانی په‌راوێزخستنی كورد و شیعه
- سه‌پاندنی بڕیاری دادگا به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا
- دژایه‌تیكردنی سیسته‌می فیدراڵ و هه‌نگاونان به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت
- پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی به‌ندی پێنجه‌می ده‌ستووری هه‌میشه‌یی