ورده‌كاری په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌

به‌ ده‌یان چه‌كداری داعش كوژران و برینداربوونه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/853cafc3-06da-4b4d-b2b6-839b4754e24a/TekshkaniHershiDaish.ism/manifest

K24 – خورماتوو:

داعش ھێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەسنووری گوندەکانی سەر بەشارۆچکەی خورماتوو، بەڵام پێشمەرگە شکستی بەھێرشەکەی داعش ھێنا، فەرماندە سەربازییەکان دەڵێن؛ داعش لەو ھێرشەدا بەدەیان چەکداريیان لێ کوژراوە و برینداربووە و بەئۆتۆمبێلی خۆکوژەوە ھاتوون و ئامانجیان بووە کە سەنگەرەکانی پێشمەرگە کۆنترۆڵ بکەن بەڵام شکستیان ھێناوە.

دەمانەوێت بچينە مەفرەقی بیر ئەحمەد لە سنووری شارۆچکەی خورماتوو، ئەو زانیاریيانەى بەدەستمان گەیشتووە, باس لەوە دەکەن کە داعش لەسێ قۆڵەوە ھێرشێکی بەرفراوانی کردووه‌تە سەر ناوچەکە، بەڵام شکستیيان ھێناوەو نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن، بەگەیشتنمان شەڕ کۆتاییھاتبوو تەنھا پاشماوەی داعش لێرە مابوو.

وەک پێشمەرگەکان دەڵێن؛ داعش مەبەستی بوو ئاڵا ڕەشەکە لەسەر ئەم سەنگەرانە ھەڵبکات و ئێرە داگیربکات، بەڵام ھێزەکانی  پێشمەرگە شکستيیان لەو پلانەی داعش ھێنا، لەدوای ھێرشەکەیش سەنگەرەکان پتەوترکران و پێشمەرگەکانیش باسیان لەوە دەکرد, داعش چەندین جار لەم سنوورە، بەختی خۆی بەشکست تاقیکردووه‌تەوە.