ئێستا زیرەکی دەستکرد دەتوانێت لە رێگەی نوسین ڤیدیۆ دروستبکات

وێنەی "سۆرا" سەر بە کۆمپانیا OpenAI
وێنەی "سۆرا" سەر بە کۆمپانیا OpenAI

کۆمپانیای OpenAI  لە نوێترین مۆدێلی AIـیدا بەناوی SORA   رایدەگەیەنێت کە ئێستا دەتوانیت لە رێگەی نووسینەوە ڤیدیۆ و کلیپی راستەقینە دروست بکەیت

کۆمپانیای OpenAI  لە 14ـی شوبات ئەمساڵدا ئامرازێکی نوێی بڵاوکردەوە کە نوسین دەکات بە ڤیدیۆ شارەزایان دەڵێن ئەم داهێنانە هەم "نیعمەتە" هەم "نەگبەتە"  

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی "OpenAI"، "سۆرا" دەرفەتێکی زێڕین دەدات بە هونەرمەندان و دیزاینەر و سینەماکاران بۆ دۆزینەوەی تواناکانیان و دەوڵەمەندکردنی کارەکانیان بە دیدێکی نوێ.

لەلایەکی دیکەشەوە دروستکەرانی ڤیدیۆ و ڤیدیۆگرافەرەکان دەڵێن "ئەم داهێنانە جیهانی دیجیتاڵی بەرەوە رێگەیەکەی نادیار دەبات و کاریگەری خراپ بەکارهێنانی دەبێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە"

"سۆرا" توانای ئەوەی هەیە دیمەنە دیجیتاڵییەکان بە ئاڵۆزییە جیاوازەکانیانەوە دروست بکاتەوە، لە چەندین کارەکتەر و جۆری جیاوازی جووڵەوە تا دەگاتە ئەو وردەکارییە وردانەی کە تایبەتمەندی بابەت و پاشخانەکەن. سۆرا بە تێگەیشتنە قووڵەکەی لە زمان، توانای لێکدانەوەی وردی داواکارییەکانی هەیە کە لە رێگەی نووسینەوەی پی دەدرێت

.

سەرەڕای توانا و دەستکەوتەکانی، سۆرا رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە وەکو کێشە لە هاوشێوەکردنی وردی فیزیای دیمەنە ئاڵۆزەکان و تێگەیشتن لە داینامیکی هۆکار و کاریگەرییەکان، ئەمانە بوونەتە خاڵی لاوازی و پێویستی بە باشتر کردن هەیە

"سۆرا" بەڵێن دەدات شۆڕشێک بکات لە چۆنیەتی کارلێککردنمان لەگەڵ جیهانی دیجیتاڵیدا ، جەخت لەسەر رۆڵی زیرەکی دەستکرد وەک هاوبەشێک لە داهێنان و نەک تەنها ئامرازێک دەکاتەوە

بینەری ئەم ڤیدیۆیە بە...
بزانە "سۆرا" دەتوانێت چی دروست بکات تەنیا لە رێگەی نووسینەوە..