کچە فڕۆکەوانێکی کورد پلەی کاپتنی فڕۆکە وەردەگرێت

کاپتن رێژین دۆسکی
کاپتن رێژین دۆسکی

K24 – هەولێر:

کچە فڕۆکەوانێکی کورد لە هێلی ئاسمانی عێراقی پلەی بۆ کاپتنی فڕۆکە بەرزدەکرێتەوە و یەکەم گەشتیشی لە نێوان بەغدا و دوبەی ئەنجامدا، بەو بۆنەیەشەوە لەلایەن وەزیری گواستنەوەی عێراق رێزی لێنرا.

رۆژی دووشەممە (19ـی شوباتی 2024) کۆمپانیای گشتی هێلی ئاسمانی عێراقی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بە‌غدا، رێوڕەسمێکی رێزلێنانی بۆ کچە فڕۆکەوانی کورد، رێژین محەممەد دۆسکی ئەنجامدا بەبۆنەی وەرگرتنی پلەی کاپتنی فڕۆکە و لەلایەن رەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراقەوە رێزلێنانی پێشکەشکرا.

لەلایەن خۆیەوە، وەزیری گواستنەوەی عێراق گەیشتنی ئەو کچە کوردەی بە پلەی کاپتنی فڕۆکەی بە دەستکەوتێکی مێژوویی وەسفکرد، دوای ئەوەی یەکەم گەشتی خۆی لە نێوان بەغدا و دوبەی ئەنجامدا و ستایشی هێلی ئاسمانی عێراقیکرد کە گرنگی بە توانای گەنجان و ئافرەتان دەدات.

هاوکات کاپتن رێژین دۆسکی لە رێورەسمەکەدا سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە هاوکاری بوونە لە گشت قۆناغەکان تا بگاتە پلەی کاپتنی فڕۆکە و بەدەستهێنانی ئەو پلەیەشی بە خەون وەسفکرد.

0
0
0
0