تەرمی ناڤالنی بە نهێنی دەگوازرێتەوە مردووخانەی سالخارد
K24- هەولێر
بەگوێرەی تۆڕی سکای نیوزی بەریتانیا، کامێراکانی چاودێری وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان گرتووە، کە تەرمی ئەلێکسی ناڤالنی کەسایەتی ناسراوی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا لەو زیندانەی کە سزاکەی تێدا بەسەر دەبرد بۆ مردووخانەیەکی نزیک شوێنەکە دەگوازننەوە.
کۆمپانیای "میدیازۆنا"ـی رووسی روونی کردەوە، کە وادەی وێنەگرتنی ئەم گرتە ڤیدیۆییە دەگەڕێتەوە بۆ شەوی 16-17ـی شوبات، کە هەمان ئەو رۆژەیە کە ناڤالنی گیانی لەدەستدا کرد.
گرتە ڤیدیۆییەکانی دوو کامێرا نیشان دەدەن کە هەمان کاروانی ئۆتۆمبێلەکان لە رووباری ئۆب لە باشووری شارۆچکەی لابیتنانجی دەپەڕنەوە، کە تاکە رێگای نێوان زیندانی "گورگی جەمسەری"ـی و مردووخانەی "سالخارد"ـە، کە دەوترێت تەرمی ئەو سیاسەتمەدارە لەوێیە."
"گورگی جەمسەری" یەکێکە لە سەربازگەکانی پێشووی سۆڤیەت، دواتر کرا بە زیندانێک کە ناڤالنی پێش مردنی تێیدا دەستگیرکرابوو، زیندانییەکان زیاتر لە رەنگکردن و دورینی پێستی ئاژەڵە ڕەشکەدا کاردەکەن کە لەلایەن خەڵکی رەسەنی ناوچەکەوە بەکاردەهێنرێت.
لە 16ـی شوبات مردنی ئەلێکسی ناڤالنی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا لەلایەن کۆشکی کرێملنەوە راگەیەندرا. هەروەها مردنی ناڤالنی ناڕەزایەتییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
کیرا یارمیش، گوتەبێژی ئۆپۆزسیۆن لە پلاتفۆرمی ئێکس گوتی: "لێکۆڵەران دایکی ئەلێکسی و پارێزەرەکانیان ئاگادارکردەوە کە تەرمەکەی رادەست ناکەن تاوەکو 14 رۆژی دیکە، چونکە شیکاریی کیمیایی بۆ ئەنجام دەدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوبارەی دەکەمەوە! تەرمی ناڤالنی لەبەر ئەوە نادەنەوە تاوەکو نیشانەی کوشتنەکەی بشارنەوە، ئەم شیکارییە کیمیاییە 14 رۆژەیە درۆیەکی ئاشکرا و گاڵتەجاڕییە".
After Mediazona released a video about a convoy that may have transported Alexei Navalny’s body from the penal colony to a morgue in Salekhard, a source contacted us and provided the license plates for vehicles. We verified this information—and here are the details we discovered pic.twitter.com/UUN3M7XLfs
— Mediazona English (@mediazona_en) February 19, 2024