محه‌ممه‌د شه‌ریف: دادگای فیدڕاڵی ده‌ستووری نییه و شه‌رعیه‌تی نییه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزریی ئیسلامی له كوردستان و پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، دادگای فیدڕاڵی ده‌ستووری نییه و شه‌رعیه‌تی نییه. ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵی بڕیار له‌سه‌ر دواخستنی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بدات، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به‌پێی یاسای خۆی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د شه‌ریف، سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزریی ئیسلامی له كوردستان و پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دادگای فیدڕاڵی لای كورد و ته‌واوی عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتیشن روونه، كه ده‌ستووری نییه و شه‌رعیه‌تی نییه. گوتیشی، ئه‌و دادگایه بووه‌ته ئامرازێك بۆ سه‌ركوتكردنی كوردستان. روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ئه‌وان دروستیان نه‌كردووه، ئه‌گه‌رنا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووایه هه‌ڵیانده‌وه‌شانده‌وه.
سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزریی ئیسلامی له كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستووری عێراق دروستی نه‌كردووه، به‌ڵام دروستبوونی بۆ چه‌ندین ساڵ به‌ر له ده‌ستووری نوێی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و ده‌ستووره خودی خۆی دان به بوونی داده‌نێت وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی.
محه‌ممه‌د شه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاری دادگای فیدڕاڵ و ده‌ستووری عێراق نییه سه‌باره‌ت به بوونه سیاسییه‌كه‌ی وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك كه به‌ر له عێراقی نوێ بوونی هه‌یه.
سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزریی ئیسلامی له كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌ستووری عێراق دانی به بوونی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو بڕیاره‌كانیدا ناوه ته‌نانه‌ت به‌ر له بوونی ئه‌و ده‌ستووره. به‌و مانایه‌ی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوونی ده‌زگای دادوه‌ری و هه‌موو دامه‌زراوه و بڕیاره‌كان ده‌ستوورین.
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه، دانانی واده و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق نییه، به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دایه و خۆی خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و دادوه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی دیكه و توانای هه‌یه بڕیار بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه حكومه‌تی عێراق و دامه‌زراوه‌كانی.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵی بڕیار له‌سه‌ر دواخستنی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بدات، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به‌پێی یاسای خۆی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات. گوتیشی، كه ده‌ستوور دانی پێدا ناوه، ئاساییه هه‌موو كاره‌كانی خۆی به یاساكانی خۆی بكات.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، 18-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند سکاڵایەک لەنێویشیاندا سکاڵای تایبەت بە پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. دادگاکە جارێکی دیکە بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکە بۆ رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024 دواخست.
دواى ئەوەى تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات، رۆژی 9ـی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان یاسای ژمارە 12ى درێژکردنەوەى خولى پێنجەمی پەسندکرد. دواتر رۆژی 22ى ئایارى 2023 پەرلەمانی کوردستان بڕیارى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمى کوردستانی دا، بەڵام دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق ئەو کاراکردنەوەیەشی بە نایاسایی ناساند.