دکتۆر هیوا مەجید: دروستكردنی هه‌رێمه فیدراڵییه‌كان، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ده‌كات
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی لێدوانەکانی فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بۆ رەتکردنەوەی درووست‌کردنی هەر هەرێمێک لە داهاتوودا، پسپۆرێكی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێت، لێدوانه‌كه‌ی زێدان ناده‌ستوورییه. گوتیشی، مادده‌كانی 116 تاكو 121 ـی ده‌ستووری عێراق، باس له دروستكردنی هه‌رێمه فیدراڵییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌كات.
دکتۆر هیوا مەجید سەرۆکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لێدوانه‌كانی فائق زێدان له‌باره‌ی دروستكردنی هه‌رێمه فیدراڵییه‌كان، دژی ئه‌و سوێنده‌یه كه باس له پابه‌ندبوون به ده‌ستوور ده‌كات، چونكه زێدان سه‌رۆكی به‌رزترین ده‌زگای یاساییه له عێراقدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ئێستادا مه‌ترسییه‌ك هه‌یه، كه حه‌شدی شه‌عبی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خه‌ریكی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه سووننه نشینه‌كانن، جیا له‌وه‌ش سووننه‌كانی عێراق هه‌ست به په‌راوێزخستن ده‌كه‌ن، بۆوان باشترین چاره‌سه‌ری له عێراقێكی كۆنترۆڵكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێكهێنانی هه‌رێمێكه.
ده‌شڵێت: "دروستكردنی هه‌رێمه فیدراڵییه‌كان، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ده‌كات نه‌وه‌ك ئاڵۆز".
پێشێلکردن و جێبەجێنەکردنی ماددە دەستوورییەکان، ئێستا هەر کاری سیاسییەکان نییە و گەیشتووەتە بەرزترین دەسەڵاتی عێراق، بە دیاریکراویش دەسەڵاتی دادوەریی و لێدوانەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەبارەت بە رەتکردنەوەی درووست‌کردنی هەرێمێکی نوێ لە نێو عێراقدا، لێدوانێک پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، شارەزایانیش دەڵێن؛ درووست‌کردنی هەر هەرێمێک کارێکی دەستوورییە و ئەگەر داواکاری سێ بەشی ئەنجومەنی پارێزگا بێت پێویستە جێبەجێبکرێت.