هه‌ده‌په له ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری توركیا دوور ده‌خرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
پارتی دیموكراتیكی گه‌لان – هه‌ده‌په له ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی نوێی ده‌ستووری توركیا دوور ده‌خرێته‌وه، كه حكومه‌تی توركیا له چوارچێوه‌ی باری نائاسایی پرۆژه‌ی ده‌ستوور هێناوه رۆژه‌ڤی سیاسی و یاسایی توركیا كه پێشتر به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی سیسته‌می حوكم راگیرابوو.
سه‌رۆك كۆماری توركیا پاش شكستی كوده‌تای 15 ته‌موز رایگه‌یاندبوو پرۆژه‌ی نوێی ده‌ستوور بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌به‌ینه په‌رله‌مان ، كه به "مینی ده‌ستوور" ناونراوه.
ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ده‌ستور له هه‌ر سێ پارتی توركی، ئاكه‌په، جه‌هه‌په و مه‌هه‌به ده‌ستیان به‌كار كردن بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه كرد كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاماده‌كراوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌ری هه‌ده‌په ئاماده ببێت.
به ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه، پارتی كۆماری گه‌ل، جه‌هه‌په داوای كرد نوێنه‌ری هه‌ده‌په به‌شداری له كۆبوونه‌كانی كۆمیسیۆنی ده‌ستوور بكات.
هه‌روه‌ها داوای لێپرسینه‌وه، ئاسایكردنه‌وه و دیموكراتیزه كردنی توركیا پاش كوده‌تای 15 ته‌موز كرد، كه پێویسته لێپرسینه‌وه له كوده‌تاچییه‌كان له چوارچێوه‌ی یاساكانی توركیا بكرێت و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا، هیچ گرووپێك ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت.