ئەنجومەنی وەزیران پرسی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف

K24 - هەولێر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی شوباتی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کۆدەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە 24ـی9ـی 2023، تایبەت بە راگرتنی كاركردن بە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بە هەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتەڕوو و گفتوگۆ دەکرێت.