ئێران بەسەدان مووشەکی بالیستیک رەوانەی رووسیا دەکات

K24 - هەولێر

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێران ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی بالیستیکی بۆ رووسیای هاوپەیمانی دابین کردووە، ئەمەش هەنگاوێکە کە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات کەوتۆتە ژێر سزاکانی ئەمەریکا.

سێ سەرچاوەی ئێرانی رایانگەیاندووە، تاران نزیکەی 400 مووشەکی بۆ رووسیا دابینکردووە، کە زۆربەیان مووشەکی بالیستیکی کورت مەودای "فاتح-110"، وەک مووشەکی زولفیقار، شارەزایان دەڵێن، ئەم مووشەکە توانای پێکانی ئامانجەکانی هەیە لە دووری نێوان 300 بۆ 700 کیلۆمەتر.

سەرچاوەیەکی ئێرانی باسی لەوەکردووە، کە رەوانەکردنی ئەو بارهەڵگرانە لەسەرەتایی مانگی کانوونی دووەم دەستیپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی رێککەوتن لە نێوان بەرپرسانی ئێرانی و رووسەکان کراوە.

بەرپرسێکی سەربازیی ئێران کە هاوشێوەی سەرچاوەکانی دیکە بەهۆی هەستیاری زانیارییەکان داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، لانیکەم چوار بەرهەڵگری مووشەک رەوانە کراوە، گوتیشی: لە چەند هەفتەی داهاتووشدا رەوانەکردنی بارهەڵگرەکان زیاتر دەبێت.

بەرپرسێکی دیکەی باڵای ئێران رایگەیاند، بەشێک لە مووشەکەکان بە کەشتی لە دەریای قەزوین رەوانەی رووسیا کراون و بەشێکی دیکەشیان لە رێگەی ئاسمانییەوە گواستراونەتەوە.

دووەم بەرپرسی ئێرانی دەڵێت: "بارهەڵگرەکان زیاتر دەبێت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ شاردنەوەی بابەتەکە، ئێمە دەتوانین چەک هەناردە بکەین بۆ هەر وڵاتێک کە بمانەوێت".

کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هەناردەکردنی هەندێک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەکنەلۆژیای دیکە لەلایەن ئێرانەوە لە 18ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو کۆتایی هات. بەڵام بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەوەن سزای پێویست بەسەر بەرنامەی مووشەکە بالیستیکیەکانی ئێراندا بسەپێنرێت، چونکە مەترسی هەیە لەسەر هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ لایەنگرەکانی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رووسیا.

سه ڕچاوه ی چواره می ئاگادار له م بابه ته دووپاتی کرده وه که ڕووسیا له م دواییانه دا ژماره یه کی زۆر مووشه کی له ئێران وه ڕگرتووه ، به بێ ئه وه ی ورده کاری زیاتر بخاته ڕوو.

سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار لەم بابەتە دووپاتیکردەوە، کە رووسیا لەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر مووشەکی لە ئێران وەرگرتووە، بەڵام هیچ وردەکاریدەیکەی نەخستە روو.

جۆن کیربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا رایگەیاندبوو، ئەمەریکا نیگەرانە لەوەی مۆسکۆ جگە لەو مووشەکانەی کە پێشتر لە کۆریای باکوور بەدەستی هێناوە، نزیکە لەوەی مووشەکی بالیستیکی کورت مەودا لە تاران بەدەست بهێنێت.

 

سەرچاوە: شەرقولئەوسەت