پەرلەمانتارێک: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەری خراپی لەسەر عێراق دەبێت

یەریوان نیسان، پەرلەمانتاری پێشوو لە پێکهاتەی ئەرمەنییەکان
یەریوان نیسان، پەرلەمانتاری پێشوو لە پێکهاتەی ئەرمەنییەکان

K24 - هەولێر

پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی ئەرمەنییەکان رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێکی شۆک هێنەربوو بۆ پێکهاتەکان، کاریگەری خراپی لەسەر عێراق دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی شوباتی 2024، لەمیانەی گەشتێکی هەواڵ، یەریوان نیسان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی ئەرمەنییەکان بە کوردستان24ـی رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێکی شۆک هێنەربوو بۆ پێکهاتەکان، بە بڕوای ئێمە تەنیا ئەرمەن و تورکمان نامێنێت، بەڵام لەو بڕوایەدا نەبووین کرستییانەکان، کلد و ئاشوور نەمێنن، لەو بڕوایەدا نەبووین ئەوان هەمووی بە یەکجار کورسی کۆتایان نەهێڵن کە تایبەت بوو بە پێکهاتەکان، ئەوە بڕیارێکی نادروست بوو نەک تەنیا بۆ خەڵکی کوردستان بەڵکو بۆ تەواوی خەڵکی دەرەوەی کوردستانیش. چونکە پەرلەمانی عێراق وەک دەبینرێت هەموو جۆرە کەسێکی تێدایە، بەڵام پەرلەمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق نوێ، رابردووی کۆنترە کۆتای هەبووە. وەک پەرلەمانی عێراقی نوێ نەبووە.

بەگوتەی ئەو ئەندامەی پێسوو: "ئەوە شتێکی زۆر خراپە، بڕیاریش بڕیارە کەس ناتوانێت بەرامبەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بووەستێت، بێگومان کاریگەریشی دەبێت، ئەو کاریگەریەش بەرۆژێک و دووان دەرناکەوێت بەڵکو دوای ساڵێکی دیکە کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت، لەسەر ئەرکی سیاسی و چاودێری سیاسی، یونامی و نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و مافی مرۆڤ و مافی ئاینەکانیش".