عەبدولرەحمان سدیق: لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان رۆژێک بۆ ژینگە دیاری کرا

کۆنگرەی رۆژنامەوانی
کۆنگرەی رۆژنامەوانی

K24 - هەولێر

سەرۆکی دەستەی ژینگە رایگەیاند، لەپێناو ژینگەیەکی تەندروست و هەمووکات ژینگە بێتە باسکردن، بەباشمانزانی هەموو پارێزگایەک و ئیدارەیەکی سەربەخۆ رۆژێکی ژینگەی تایبەت بەخۆی هەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی شوباتی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدەستەی ژینگە بە باشمانزانی وێرای رۆژی ژینگەیی کە 16ـی 4/2024رە هەموو پارێزگایەک و ئیدارەیەکی سەربەخۆ رۆژێکی ژینگەیی تایبەت بەخۆی هەبێت، لە پێناو ژینگەیەکی تەندروست هەموو رۆژێک ژینگە بێتە باسکردن.

بە گوتەی  سەرۆکی دەستەی ژینگە: " ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رۆژی 22ـی9/2024ـی هەڵبژارد، کە بەرەزامەندی خۆیان ئەو رۆژە رۆژی ژینگەی ئیدارەی گەرمیانە. رۆژی 23ـی 10/2024 رۆژی ئیدارەی راپەڕینە، 1ـی 11/2024 رۆژی جیهانی ژینگەی دهۆکە، 8ـی 11/2024 رۆژی ژینگەی پارێزگای سلێمانییە، لەم کابینەی نۆیەدا سێ فەرمانگەی دیکەمان کردووەتەوە لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەیە، سۆران و فەرمانگەی ژینگەی زاخۆیە. ئەم سێ فەرمانگەیەش ئەوان لە نێوان خۆیاندا لە بیری ئەوەن رۆژێک تایبەت بە خۆیان دیاری بکەن.

عەبدولرەحمان سدیق راشیگەیاند، بەم شێوازە دەتوانین بڵەین هەموو پارێزگایەک و ئیدارەیەکی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان رۆژێکی تایبەت بە خۆی دەبێت بۆ ژینگە.