شەش یاریزان لە پرێمەرلیگ هەر کاتێك گۆڵیان کردبێت یانەکەیان نەدۆڕاوە
لە پرێمەرلیگ زۆرجار تا خولەکەکانی کۆتایی یانەی براوە و دۆڕاو دیار نییە، بەڵام 6 یاریزان هەر کاتێك لە یارییەك گۆڵیان کردبێت یانەکەیان نەدۆڕاوە.
گابرێل خیسۆس، یاریزانی ئێستای یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی پێشەنگی ئەو یاریزانانەی گرتووە و لە 60 یارییدا، کە گۆڵی تۆمارکردووە یانەکەی نەدۆڕاوە.
ریزبەندیی یاریزانەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1. گابرێل خیسۆس: لە 73 یاریی پرێمەرلیگ 60 گۆڵی تۆمارکردووە (55 براوە و 5 یەکسانبوون). هێرشبەرەکە لە وەرزی 2016-2017 پەیوەندی بە مان سیتییەوە کردووە و زۆربەی گۆڵەکانی بە درێسی ئەو یانەیە بووە. دواتر لە وەرزی 2022-2023 چووەتە ریزی ئارسێناڵی ئینگلیزی.
2. جەیمس میلنەر لە پرێمەرلیگ بە درێسی یانەکانی، لیدزیونایتد، نیوکاسڵ، ئەستۆن ڤێلا، مان سیتی، لیڤەرپوول و ئێستاش لە برایتن یاریی دەکات، لە 54 یارییدا گۆڵی تۆمارکردووە (43 براوە و 11 یاریی یەکسانبوون).
3. دارویس ڤاسێل لە 46 یاریی پرێمەرلیگ 52 گۆڵی هەیە (36 براوە و 10 یەکسانبوون)، لەگەڵ یانەکانی ئەستۆن ڤێلا و مان سیتی گۆڵی تۆمارکردووە.
4. دیگۆ جۆتا 45 گۆڵی لە پرێمەرلیگ کردووە و هەر یارییەك گۆڵی کردبێت نە دۆڕاوە (38 براوە و 7 یەکسانبوون). یاریزانەکە 33 گۆڵی بە درێسی لیڤەرپوول و 12 گۆڵی بە درێسی ۆلڤەرهامپتن بووە.
5. هالاند: مان سیتی هەرگیز نەدۆڕاوە کاتێک هالاند گۆڵی تۆمارکردبێت، لە 34 یارییدا گۆڵی کردووە (29 براوە و 5 یەکسانبوون)ی هەیە. ئەگەر لە گۆڵکردن بەردەوامبێت دەچێتە پێشەنگی ریزبەندییەکە.
6. سالۆمۆن کالۆ: لە 32 یاریدا گۆڵی تۆمارکردووە (29 براوە و 3 یەکسانبوون). یاریزانەکە لەگەڵ یانەی فاینۆردی هۆڵەندی درەوشایەوە و لەلایەن مۆرینهۆوە هێنرایە یانەی چێڵسی لەندەنی.