بارسێلۆنا چۆن دەگاتە مۆندیالی 2025؟

یانەی بارسێلۆنا
یانەی بارسێلۆنا

یانەی بارسێلۆنا نەیتوانی سوود لە شکستەکەی ئاتلێتیکۆ مەرید بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ ببینێت، دەرفەتێکی بەنرخی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2025 لەدەست دا کە ساڵی داهاتوو ئەم پاڵەوانیەتییە بەشێوازە نوێیەکەی بەڕێوەدەچێت و یانەکانی 

بەپێی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، فیفا رێگە بە دوو یانەی لالیگا دەدات لە مۆندیالی ساڵی داهاتووی یانەکان بەشداریی بکەن، ریاڵ مەدرید بلیتێکی مسۆگەر کردووە، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش لەسەر بلیتی دووەم دەجەنگن.

بەپێی یاسای یوێفا و بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانی چوار ساڵی رابردوو، بارسێلۆنا بەر لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ لە پۆلێنی یانەکان بە 7 خاڵ لەدوای ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو، بەڵام رۆخێ بلانکۆس لە یاریی چوونی قۆناغی 16 بەرامبەر ئینتەر میلان دۆڕا و هیچ خاڵێکی لە پۆلێنی یوێفا بەدەست نەهێنا.

لەبەرامبەردا بارسێلۆنا نەیتوانی سوود لە دۆڕانەکەی ئاتلێتیکۆ ببینێت و لە یارییەکەی بەرامبەر ناپۆلی بەهۆی یەکسان بوونییەوە تەنیا خاڵێکی بەدەستهێنا و جیاوازی خاڵەکانی لە پۆلێنییەکە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ بۆ شەش خاڵ کەم کردەوە، لە کاتێکدا بەپێی یاسا، یانەکان لە هەر سەرکەوتنێک لە قۆناغی دوای کۆمەڵەکان دەبنە خاوەنی دوو خاڵ، هەروەها ئەو یانەیەی دەگاتە قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی خاڵی دیکە وەردەگرن.

ئێستا بارسێلۆنا پێویستی بەوەیە لە یاریی گەڕانەوە شکست بە ناپۆلی بهێنێت و لە هەمان کاتدا چاوەڕێی دۆڕانی ئاتلێتیکۆ دەکات بۆ ئەوەی جیاوازی خاڵەکانی بۆ تەنیا سێ خاڵ کەم بکاتەوە.

هەروەها بارسێلۆنا بەهیوایە ئاتلێتیکۆ ماڵئاوایی بکات و خۆیشی بگەیەنێتە قۆناغەکانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بۆ ئەوەی خاڵی پێویست لە پۆلێنی یوێفا بەدەست بهێنێت و لە کۆتاییدا بگاتە مۆندیالی یانەکان.

لە کاتێکدا ئەگەر بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ خاڵەکانییان لە پۆلێنی یوێفا یەکسان بوو، دۆخەکە لەبەرژەوەندی بارسا دەبێت چونکە بەپێی یاسای یوێفا لە کاتی یەکسان بوونی خاڵەکان ئەو تیپە لەپێشەوە دادەندرێت کە زۆرترین خاڵی لەم وەرزەی خولی نێوخۆیی بەدەستهێناوە.


ئەو یانانەی گەیشتوونەتە مۆندیالی یانەکان بۆ ساڵی 2025:

چێڵسی ئینگلیزی  - پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2021

ریاڵ مەدریدی ئیسپانی - پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2022

مانچێستەر سیتی ئینگلیزی - پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2023

بایرن میونشنی ئەڵمانی - پۆلێنی فیفا بۆ یانەکانی ئەوروپا

پاریس سانجێرمانی فەرەنسی - پۆلێنی فیفا بۆ یانەکانی ئەوروپا

ئینتەر میلانی ئیتاڵی - پۆلێنی فیفا بۆ یانەکانی ئەوروپا

پۆرتۆی پۆرتوگالی - پۆلێنی فیفا بۆ یانەکانی ئەوروپا

بێنفیکای پۆرتوگالی - پۆلێنی فیفا بۆ یانەکانی ئەوروپا

هیلالی سعوودی - پاڵەوانی جامپیۆنزلیگی ئاسیا 2021

ئۆراوای ژاپۆنی - پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2022

پاڵمێراسی بەڕازیلی - پاڵەوانی کۆپا لێبەرتادۆرێس 2021

فلامینگۆی بەڕازیلی - باڵەوانی لیبەتادۆرێس 2022

فلۆمینێنسی بەڕازیلی - پاڵەوانی لیبەرتادۆرێس 2023

ئەهلی میسری -  پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەفریقا 2021

ویدادی مەغریبی - پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی 2022

مۆنتێری مەکسیکی - پاڵەوانی کۆنکاکاف 2021

سیاتڵ ساوندەرزی ئەمریکی - پاڵەوانی کۆنکاکاف 2022

کلەب لیۆنی مەکسیکی - پاڵەوانی کۆنکاکاف 2023

ئۆکلاند سیتی - پۆلێنی فیفا بۆ یانەکانی ئۆقیانووسا