سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سه‌ید موحسین تاوگۆزی دەکات

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سه‌ید موحسین محه‌ممه‌د تاوگۆزی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات.

رۆژی پێنجشەممە (22ـی شوباتی 2024) سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و سه‌رۆکی هۆزی تاوگۆزی كاك (سه‌ید موحسین محه‌ممه‌د)ـمان پێگه‌یشت".

سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

دەقی په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی سه‌ید موحسین محه‌مه‌د تاوگۆزی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و سه‌رۆکی هۆزی تاوگۆزی كاك (سه‌ید موحسین محه‌مه‌د)ـمان پێگه‌یشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو سه‌ید موحسین محه‌مه‌د به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

مسعود بارزانی

22ـی شوباتی 2024