دكتۆر فوئاد مه‌عسووم بۆ كۆچی دوایی خوشكی سه‌رۆك بارزانی: به‌شداری خه‌متانین

K24 – هەولێر:

بۆ كۆچی دوایی خاتوو زه‌كیا مه‌لا مسته‌فا، دكتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.

له‌ به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: "بۆ كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتان خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، به‌شداری خه‌متانین".

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024)، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی سبه‌ی (شەممە 24ی شوباتی 2024)، لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی دكتۆر فوئاد مه‌عسووم:

زۆر به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:

رێز و سڵاومان:

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ بۆ كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتان خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، به‌شداری خه‌متانین، خودا سه‌بوریتان بدات.

انالله وانا الیه راجعون

د. فوئاد مه‌عسووم

67