بانكی رافیده‌ین 40 ملیۆن دینار ده‌داته بازرگانانی كه‌ڕاده
K24 - ھەولێر
بانكی رافیده‌ینی عێراقی رایگه‌یاندووه بڕی 40 ملیۆن دینار، ده‌داته بازرگانه‌كانی بازاڕی كه‌ڕاده بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه، كە لەمانگی رابردوودا بەھۆی تەقینەوەیەك زیانی زۆر بەر ئەو بازاڕە كەوت.
ئەو بانكه‌كه راشیگه‌یاندووه به كه‌فاله‌تی ژووری بازرگانی به‌غدا ئه‌م قه‌رزه پێشكه‌شی بازرگانان و زیان لێكه‌وتووانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی كه‌ڕاده ده‌كات، رێژه‌ی سووی له‌سه‌دا پێنچیش وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش بۆ دووباره بونیات نانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كه زیانێكی ئابووری زۆری به‌ركه‌وت.
رۆژی 3 مانگی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری بەغدا زیاتر له 350 كه‌س كوژران و زیانێكی ئابووری زۆریش به دوكان و باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وت.