گەلاوێژ ساڵح فەتاح پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

گەلاوێژ ساڵح فەتاح پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات
گەلاوێژ ساڵح فەتاح پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

K24 – هەولێر:

گەلاوێژ ساڵح فەتاح هاوژینی ئیبراهیم ئەحمەد، پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی و دەڵێت: ھاوبەشی خەمتانین.

رۆژی هەینی (23ـی شوباتی 2024) گەلاوێژ ساڵح فەتاح هاوژینی ئیبراهیم ئەحمەد لە پرسەنامەیەکدا بۆ سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە: "بە داخ و پەژارەیەکى زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا) خوشکی ئازيزتانم پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی زۆرى خۆم بە جەنابت و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و ئازیزان و دۆستانى خوالێخۆشبوو رادەگەيەنم و ھاوبەشی خەمتانین".

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. 

دواتریش بارەگای بارزانی لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی کاتی پرسە، بارەگای بارزانی روونیکردووەتەوە، بەیانیان: كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ و ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە شوێنی ئاماژەپێکراو بەڕێوەدەچێت.