نه‌به‌ز ئیسماعیل: ئه‌مشه‌و نیوه‌ی شه‌عبانه؛ شه‌وی به‌راته
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مشه‌و 15ـی مانگی شه‌عبانه، كه له كوردستان به شه‌وی "به‌رات" ناسراوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 24ـی شوباتی 2024) نه‌به‌ز ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م شه‌و شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه 24 له‌سه‌ر 25ـی شوباتی 2024، شه‌وی 15ـی مانگی شه‌عبانی ساڵنامه‌ی كۆچییه، كه له كوردستان به شه‌وی "به‌رات" ناسراوه.
شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان بە شەوی لێخۆشبوو‌ن لە قەڵەم دەدرێت. لەم شەوەدا له كوردستان ئاھەنگ و ڕێوڕه‌سمی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت و مەولوودنامە دەخوێندرێتەوە.
ئەم شەوە دەکەوێتە نێوان 14 و 15ـی مانگی شەعبان. موسڵمانان لە رۆژی 15ـی شه‌عباندا بەڕۆژوو دەبن و شەوەکەیشی بە کۆبوونەوە لە مزگەوت و تەکییەکاندا ئاوەدان دەکەنەوە و تا درەنگانی ئه‌م شه‌وه ئەم یادە زیندوو و به‌رز ڕاده‌گرن.
شێوازەکانی ئاھەنگێڕان لەم شەوەدا لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیكه جیاوازی ھەیە و لە ھەر شوێنێکیش ناوێكی تایبەت بە خۆی ھەیە، بۆ نموونە لە باشووری ئاسیا پێ ده‌گوترێت "شەب بەرات"، لە ئێران پێ دەگوترێت "نیم شەعبان"، لە مالایا پێی دەڵێن "نیێفی شەعبان"، لە تورکیا پێی دەڵێن "بارات کاندیدی".
موسڵمانان لەم شەوەدا شیرنەمەنی و خواردن دابه‌ش ده‌كه‌ن و له هه‌ندێك له ماڵه‌كانیش په‌له‌ور به‌تایبه‌تی مریشك ده‌كوژرێته‌وه و پێیان وایه له ئێواره‌ی ئه‌م ڕۆژه‌دا ده‌بێت خوێن بڕژێت، كه مه‌به‌ست لێی خوێنی په‌له‌وره.