پێشمەرگە هێزە متمانەپێکراوەکەی ئەمه‌ریکا

K24 - هەولێر:

لەدوای هاتنی داعش و شکستی سوپای عێراق لەپاراستنی پارێزگا سوونییەکان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو بەهێزی متمانەپێکراوی ئەمه‌ریکا لەناوچەکە، نزیکەی دە ساڵە وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا ساڵانە لەبودجەی خۆی بڕێک پارە بۆ راهێنان و پڕچەککردنی پێشمەرگە تەرخاندەکات، ئەوە جگە لەدابینکردنی 15 ملیۆن دۆلاری مانگانە بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکان.

هاوکات، ئەمه‌ریکا لە چوارچێوەی هێزی هاوپەیمانان سەرپەرشتی پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات، پرۆسەکەش قۆناغی باشی بڕیوە.

پێشمەرگە هێزە متمانەپێکراوەکەی ئەمه‌ریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی بەهاکانی دیموکراسی لەعێراقدا.

لەدوای هاتنی داعش و شکستهێنانی سوپای عێراق لەپاراستنی لەپارێزگا سوونەنشینەکان، پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتنە لوتکە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا لەدوای هاتنی داعشەوە، بەردەوام هێزی پێشمەرگەی پڕچەک کردووە تا ڕووبەڕووی مەترسییەکانی تیرۆر ببێتە و پارێزگاری لەقەوارەی هەرێمی کوردستان بکات، کە بەلای واشنتنەوە گرنگ و جێگەی بایەخە.

باشترین بەڵگە بۆ هەبوونی پەیوەندی بەهێزی پێنتاگۆن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دابینکردنی بڕێک پارەیە  لەبودجەی ساڵانەی خۆیدا بۆ راهێنان، دابینکردنی مووچە و هەروەها هاوکاری لۆجیستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، کە ئەم یارمەتیانە ساڵانە نزیکەی 50 ملیۆن دۆلارە و گۆڕانکاری بەسەردادێت.

هەروەها ئەمه‌ریکا ئەرکی دابینکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی لەئەستۆ گرتووە کە مانگانە نزیکەی 15 ملیۆن دۆلارە.

ئەو جگە لەدابینکردنی سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی لەجۆری هامەری ئێم 1151ی، هامەری ئێم 1151ئەی. بەشێوەیەکی گشتی ئەمریکا کەرەستەی سەربازی بۆ 12 لیوای پێشمەرگە دابینکردووە.

سەرباری هەموو ئەمانە، ئەمه‌ریکا وەک گەورەترین هێزی ناو هاوپەیمانی لەناوبردنی داعش، بەهاوبەشی چەند وڵاتێکی ئەوروپی، سەرپەرشتی پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ یەکەمجار و لەساڵی 2016، رێککەوتنی لێکتێگەیشتن لەنێوان پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لەتێکشکاندنی تیرۆر واژۆکرد، رێککەوتنەکە لە ئەیلولی 2020 نوێکرایەوە، ئەوەش مانای سووربوونی ئەمه‌ریکا لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگە وەک هێزێکی کاریگەر و پارێزەری دیموکراسی و کەمینەکانی ئاینی و نەتەوەییەکان.

ئەمه‌ریکا لەدوای هاتنی داعشەوە  بەردەوام هێزی پێشمەرگەی پڕچەک کردووە .

سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بەلای واشنتنەوە گرنگ و جێگەی بایەخە.

پێنتاگۆن لە بودجەی ساڵانی خۆیدا پارە بۆ راهێنان و دابینکردنی چەک بۆ پێشمەرگە تەرخاندەکات .

هاوکارییەکانی  ئەمه‌ریکا بۆ پێشمەرگە ساڵانە نزیکەی 50 ملیۆن دۆلارە .

ئەمه‌ریکا مانگانە 15 ملیۆن دۆلار بۆ  مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەرخاندەکات.

ئەمه‌ریکا سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری M1151 و M1151A بۆ پێشمەرگە دابینکردووە.

 ئەمه‌ریکا کەرەستەی سەربازی بۆ 12  لیوای پێشمەرگە دابینکردووە.