دوای 52 ساڵ ئەمەریکا لاندەرێک دەنێرێتە سەر مانگ، بەڵام..

کەشتییەکەی کۆمپانیای Intuitive Machines
کەشتییەکەی کۆمپانیای Intuitive Machines

لەدوای ئەرکی "ئەپۆلۆ" لەساڵی 1972ـەوە وە یەکەمجارە ئەمەریکییەکان لاندەرێک دەنێرنە سەر مانگ و بە سەرکەوتوویی لەسەر مانگ نیشتەوە بەڵام لاندەرەکە بەسەر لادا کەوتووە و هێشتا پێیان راست نەکراوەتەوە

تیمۆسی کرین، بەڕێوەبەری ئەرکەکە پشتڕاستی کردەوە و گوتی: "هۆستۆن، ئۆدیسێس ماڵە نوێیەکەی دۆزیەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای چەند خولەکێک پەیوەندییەکان پچڕان و چاودێرانی ناو کەشتییەکە چیتر نەیانتوانی سیگناڵەکە وەربگرن.

بەرپرسێکی ناسا دەڵێت: “ئەمڕۆ ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا دەگەڕێتەوە سەر مانگ”.

کۆمپانیای "ئینتوتیڤ مەشین"  (Intuitive Machine) دوو کاتژمێر پێش هەڵدانی  لاندەری IM-1 Nova-C بۆ سەر مانگ هەستیان بە کێشەیەک کرد لە بەشی پاڵنەرەکان کە ئەو بەشەیە بە فڕێدانی هەوا دەتوانێت خۆی راست بکاتەوە یان بجووڵێت بۆ لایەکان، بۆیە ناسا هاوکاری کردن و توانیان بە هاوکێشەی ماتماتیکی ئەو نیشتنەوەیە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن
ئەم لاندەرە کاری وێنەگرتن و وەرگرتنی زانیارییە لەسەر باشووری خاکی مانگ و وێنەکانی بۆ ناسا و کۆمپانیای ئینتوەتیڤ مەشین دەنێرێت

لە میانەی گەشتەکەی لە 17ـی شوباتی ئەمساڵ لە رێگە چەند وێنەیەکی سەرنجراکێشی زەوی دەگرێت و کۆمپانیای "Intuitive Machine" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویدەکاتەوە 

لەلایەن ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکاوە (NASA) بڕی 118 ملیۆن دۆلار دابینکراوە تەنیا بۆ گواستنەوەی ئامێرە زانستی و تەکنیکییەکان لە شەش باردا

تەمەنی مانەوەی 10 ساڵە وە لە دوای ئەو 10ساڵە بە هێواشی لەسەر مانگ هەڵدەستێتەوە و نزیکی زەوی دەکەوێتەوە و دێتەوە سەر زەوی