پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم، سەرۆکی کڵێسای سریانیی ئەرتەدۆکسی لە جیهان
پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم، سەرۆکی کڵێسای سریانیی ئەرتەدۆکسی لە جیهان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی کڵێسای سریانیی ئەرتەدۆکسی لە جیهان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی.

رۆژی یەکشەممە (25ـی شوباتی 2024) پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم، سەرۆکی کڵێسای سریانیی ئەرتەدۆکسی لە جیهان پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزیان، خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی.

لە پرسەنامەکەدا، پاتریارک مار ئەغناتیۆس ئەفرامی دووەم بۆ سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانیمان پێگەیشت، لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی فەخامەتی ئێوە و ئەندامانی ماڵباتە بەرێزەکەتان دەکەین".

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. 

دواتریش بارەگای بارزانی لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

0
0