ئه‌مساڵ له 63 وڵاتی جیهان هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (الحدث)ـی عه‌ره‌بی، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی دوو ملیار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و هیندستان به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌ش له 60 وڵاتی دیكه‌ی جیهان ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، مه‌ترسییه‌كان بۆسه‌ر هه‌ڵبژاردن به پێی شوێن و وڵات ده‌گۆڕێت، وڵاتان ترسی گه‌وره‌یان له زیره‌كی ده‌ستكرده و كه رێگه بۆ ساخته‌كاری خۆش ده‌كات.
پێشتریش جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی دانی به‌وه دانابوو، مه‌ترسی هه‌یه رووسیا ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا 2024 بكات.
سۆلیڤان به تۆڕی هه‌واڵی (nbc news)ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندبوو، وڵاتێكی بیانی له هه‌وڵدایه ده‌ستوه‌ردان له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا بكات.
پێشتریش گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌منی و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییان دابوو، سه‌رباری خه‌ریكبوونی رووسیا به جه‌نگی ئۆكرانیا، مۆسكۆ له ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بێ ئاگا نابێت.
سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی جیهان به گشتی هۆشداری له‌باره‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش جه‌یمس كلێڤرلی وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، له زۆر بۆنه‌ی جیاوازدا هۆشداری له‌مباره‌یه‌وه داوه.
كلێڤرلی به رۆژنامه‌ی تایمزی راگه‌یاندووه ، پێشكه‌وتنی خێرای ته‌كنه‌لۆژیا، مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌واوی وڵاتانی جیهان دروستكردووه.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە "هاککەرەکان" لە بری وڵاتانی وەک رووسیا و ئێران کاردەکەن دەتوانن هەزاران وێنەی ڤیدیۆی ساخته و هەڵخەڵەتێنەر بەرهەم بهێنن کە لە واقیع جیا ناکرێنەوە، بۆ ئەوەی دەستکاری پرۆسەی دیموکراسی لە چەند وڵاتێک‌دا بکەن لەوانە بەریتانیا.