سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن، وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه كه هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24 - هەولێر:
تایبه‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، شاره‌زایانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، لێكۆڵه‌ر و دیپلۆماتكارانی سیاسی ئامانج، لێكه‌وته و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، ده‌خه‌نه‌ڕوو.
سه‌ره‌تا باڵیۆز پیتەر گاڵبرەیت دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 گوتی: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن، وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه كه هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی زۆر باش بووه و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین ئاڵنگارییان تێپه‌ڕاندووه و ئێستاش رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری دیكه بوونه‌ته‌وه".
گاڵبرەیت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چه‌ندین ئاڵنگاریی دیكه هه‌ن، به روونی رۆڵی ئێران یه‌كێكه له‌وان، له‌نێویشیاندا هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، كه نزیك بوو له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، خراپی هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌تی عێراق كه به گوێره‌ی ده‌ستوور كار ناكات.
باسی له‌وه‌شكرد، دادگای فیدراڵی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق دروستكراوه، هه‌روه‌ك بینیمان چۆن له‌باره‌ی كوورسی كۆتا بڕیاریدا.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویسته هه‌رێمی كوردستان هه‌موو بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ره‌ت بكاته‌وه، چونكه نابێت گوێ بۆ دادگایه‌كی ناده‌ستووری بگیرێت.
هه‌روه‌ها گاڵبرەیت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشتر پارته كوردییه‌كان به گێره‌شێوێن ده‌ناسێندران، دوای 1991 نوای ئارام بۆ كورد دروست كرا و دوای 2003 هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته دۆستێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكا، كورد بۆ واشنتن زۆر گرنگه.
ئاشكراشیكرد، پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن، واشنتن پێشمه‌رگه به یه‌كێك له هێزه متمانه‌پێكراوه‌كان ده‌ناسێنێ، بۆیه پێویسته كورد خۆی رێكبخاته‌وه، ئه‌وكات هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فراوانتر ده‌بن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه پۆڵ ده‌یڤس لێكۆڵه‌ری سیاسی، له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 گوتی: "ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕێكی ته‌واویان به دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه".
ده‌شڵێت: "به‌غدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا نانێت، هه‌روه‌ك ده‌بینین دادگای فیدراڵی كه ناده‌ستووری و نایاساییه، پێویسته په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره‌كانی ره‌ت بكاته‌وه.
ده‌یڤس هه‌روه‌ها گوتی: "عێراق یه‌ك عێراقه و نامانه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ین، به‌ڵام خواستمانه هه‌ولێر وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستوور ئاماژه‌ی بۆ كراوه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
ده‌شڵێت: "كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بژارده نییه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، یه‌كگرتوویی كورد ده‌بێت به زوویی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، پارته كوردییه‌كان یه‌كبن و تاكو هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه دکتۆر پەروێز رەحیم مامۆستای زانکۆ و شارەزای ئاسایشی نێودەوڵەتی له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئاستی جیهان كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی گه‌وره هه‌ن و بووه‌ته هۆكار كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵ بێت به چه‌ندین پرسی گه‌وره‌وه، ئه‌مه له ئاستی ناوچه‌یی بووه‌ته بۆشاییه‌ك بۆ جوڵه‌ی ركابه‌ره‌كانی.
دکتۆر پەروێز رەحیم هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كۆمه‌ڵێك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن، بوونه‌ته ئه‌وله‌وییه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه داهاتووی جه‌نگی ناڕوونی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ رووسیا، هه‌روه‌ها رووداوه نوێكانی دوای 7ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، كه ئاڵۆزییه‌كانی برده قۆناغێكی دیكه، وایكردووه ئه‌م گوشارانه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رزترببێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ڕه‌شه و هێرشه مووشه‌كیان چه‌ندی بۆ هه‌ولێر بوون، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ ئه‌مه‌ریكایه.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تییه، زۆر گرنگه له‌م هاوكێشانه خۆی بپارێزی و خۆشی به به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی ئه‌كته‌ره زلهێزه‌كان ببه‌ستێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له دراوسێكانی و هه‌رگیز نه‌یویستووه ببێته به‌شێك له ململانێكانی ناوچه‌كه.