گەنجینەی ئەمەریکا: پێشبینی دەکەین ئەمساڵ لە سەدا 80ـی نرخەکان دابەزن

جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا
جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

جانێت یێڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، پێشبینی دەکات لە ساڵی 2024دا نرخی کەلو پەلەکان لە وڵاتانی جیهان لە 80% دابەزن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ساوپاولۆی بەرازیل لە سەروبەندی کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و پارێزگارەکانی بانکی ناوەندی وڵاتانی G20 رایگەیاند، چاوەڕوانییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە سەبارەت بە خاوبوونەوەی ئابووری جیهان لە ساڵی 2023دا بەدی نەهاتووە.

یێڵن گوتیشی: لەبری ئەوە گەشەی ئابووری گەیشتووەتە 3.1%، باشترە لەوەی پێشبینی دەکرا، هەڵاوسان دابەزیوە، پێشبینیش دەکرێت لەمساڵیشدا نرخەکان لە وڵاتان بەردەوام بن لەدابەزین بەرێژەی نزیکەی لە 80%.

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، "لە داهاتوودا بەردەوام دەبین لە رەچاوکردنی مەترسییەکانی بەردەم ئابووری جیهانی و چاودێریکردنی ئاستەنگە ئابوورییەکانی هەندێک وڵات، بەڵام ئابووری جیهانی بە جێگیری دەمێنێتەوە."

دەشڵێت: هەڵاوسان لە ئەمەریکاش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، هەروەها بازاڕی کار لە رووی مێژووییەوە بەهێزە.

یێڵن جەختی لەوە کردەوە، کە گەشەی ئابووری لە ئەمەریکا فاکتەری سەرەکی بووە بۆ گەشەسەندنی زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا لە پێوەرەکانی گەشەی ئابووری جیهانیدا.