یاسین عەزیز: هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی گرنگدا دەڕوات

یاسین عەزیز، شرۆڤەکاری سیاسی
یاسین عەزیز، شرۆڤەکاری سیاسی

K24 - هەولێر

شرۆڤەکارێکی سیاسی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی گرنگدا دەڕوات، ئەو بانگهێشتەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستا، نامەیەک بوو بۆ نەیار و شرۆڤەکاری سیاسی کورد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، یاسین عەزیز، شرۆڤەکاری سیاسی لەمیانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، بنەما سیاسییەکان لەسەر بەرژەوەندی سیاسی دروست دەبێت، بەڵام هەندێک بەرژەوەندی و هەیە گرنگترە لە شتی دیکە. ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی کورد مێژوویەکی قووڵمان هەیە، لە بەرژەوەندییەکان و هەندێک شتی دیکەی هاوبەش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئێستا بە قۆناغێکی گرنگدا دەڕۆین، ئێستا پێویستیمان بەو هاوبەشە زیاتر هەیە، ئەمەریکاش بەهەمان شێوە زیاتر لە ئێمە پێویستی بەوەیە.

بەگوتەی ئەو شرۆڤەکارە: "لەسەر ئاستێکی باڵا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو هابەشە گرنگترە، پێویسترە، من سەردانی کردنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە نۆژەندکردنەوەی ئەو پەیوەندییانەی نێوان ئەمەریکا و کوردستانی دەبینم، ئەویش لەدوای جۆرە ساردبوونەوەیەک لەنێوان کوردستان ئەمەریکا یاخود جۆرە پاشەکشەیەک لەلایەن کوردستانەوە، ئەمەریکا سەرقاڵی شەتی دیکەبوو کە ئێمە وەکو شرۆڤەکار وامان هەست دەکرد ئەمەریکا ئەو گرنگیە نادات بە کوردستان و کورد".

راشیگەیاند، ئەو بانگێشتە بۆ نەیارانی کورد و شرۆڤەکارە سیاسییەکانی نەیاری کورد بوو، کە وەک نامەیەک بوو بۆیان ئێمە هێشتا پاڵپشت و پشتگیری هەرێمی کوردستان دەکەین.