وەزارەتی پەروەردە بابەتەکانی خوێندنی پۆلی 12 کەمدەکاتەوە

K24 – هەولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی رەچاوکردنی بارودۆخی قوتابییان و ئاسانکاری بۆیان بابەتەکانی خوێندنی پۆلی 12 ئامادەیی و وێژەیی کەمکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (27ـی شوباتی 2024) سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لەسەر چارەنووسی قوتابییان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و چەند بڕیارێکی گرنگ دەرکران، هاوکات رەچاوی بارودۆخی قوتابییان کراوە  و هیچ جیاوازییەک لە نێوان قوتابخانەکانی شار و شارۆچکە و پارێگاکان نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە دکتۆر سەیوان، سەرۆکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دەڵێت: بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ قوتابییان و رەچاوکردنی بارودۆخیان هەموو بابەتەکان کەمکراونەتەوە بەبێ لێدەرکردن، تەنیا ئایین هیچ بەشێکی لێ کەم نەکراوەتەوە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، بەشەکانی وێژەی و زانستی پۆلی 12 بە رێژەی نزیکەی 12%  بۆ 18% بەپێی زۆری بەشەکانی بابەتەکان کەمکراونەتەوە.

لەلایەن خۆیەوە، نورەددین عوسمان، جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند؛ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، خولی یەکەم لە (23/6/2024 دەستپێدەکات تاوەکو 17/7/2024)، لە هەفتەیەکدا تەنیا دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.

هەروەها خولی دووەم لە (8/17/ 2024 دەستپێدەکات تاوەکو 4/9/2024) تاقیکردنەوەکان رۆژێک نا رۆژێکە.

رتی
ە
دسف
ە