پارێزگاری هه‌ولێر: ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر نزیكه له كۆنترۆڵكردن
K24 – هەولێر:
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر نزیكه له كۆنترۆڵكردن.
گوتیشی: هێشتا مه‌ترسی ماوه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 95ـی ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كۆنترۆڵكراوه و سوپاسی ته‌واوی تیمه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌مشه‌و لێره ئاماده‌بوون و وایانكرد زیانه‌كان كه‌م بن.
ئومێد خۆشناو ئاشكراشیكرد، ژماره‌یه‌كی زۆر له دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر سووتاون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لی گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كاتژمێر 7:23 خوله‌كه‌وه له رێگه‌ی 18 تیمه‌وه خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ین.
گوتیشی: ئاگره‌كه له‌سه‌دا 95ـی كۆنترۆڵكراوه.
روونیشیكرده‌وه، به‌داخه‌وه خه‌ڵك و خاوه‌ن دووكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر پشێویان دروستكرد و هاوكاری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی نه‌بوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خێرایی گڕگرتنی كه‌ره‌سته‌كانی ناو ئه‌و بازاڕه گه‌لێك زۆر بوو، بۆیه ئاگره‌كه به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی كرد.
سوپاسی ئه‌و هاووڵاتییه خۆبه‌شانه‌شی كرد، كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر:
20 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه
له‌سه‌دا 95ـی ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه
به رێژه‌ی له‌سه‌دا 75 كه‌لوپه‌ل له دوكانه‌كان ده‌رهێندراون و له‌سه‌دا 25 سووتاون
نیو كاتژمێری دیكه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ ده‌كرێت
ئێوارەی رۆژی سێشەممە (27ـی شوباتی 2024) ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوته‌وه و هۆکاری ئاگرەکە روون نییە.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئاگرەکە لە ناوەڕاستی بازاڕەکەیە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە داوای هاوکارییان لە تیمەکانی دیکە کردووە بەهۆی گەورەیی قەبارەی ئاگرەکە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی سووتان بەهۆی ئاگرەکەوە تۆمارنەکراوە و تەنیا بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە دوو کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات و چارەسەری پزیشکی پێویستیان بۆ دەکرێت.
نوێده‌كرێته‌وه..