ئێرنی ئۆدینۆ: هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی ستراتیژدایه و ئارامترین شوێنه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، مایه‌ی دڵخۆشییه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان به ناوی ئیداره‌ی بایدن و گه‌لی ئه‌مه‌ریكاوه پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی وڵات و گه‌ل و حكومه‌ته‌كه‌یانی بۆ دووباره كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی شوباتی 2024) ژنه‌ڕاڵ ئێرنی ئۆدینۆ، شاره‌زای سیاسی و سه‌ربازی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی شیاوی پیرۆزباییلێكردنه، هه‌روه‌ها بانگهێشتكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه مایه‌ی ده‌ستخۆشییه.
ناوبراو گوتیشی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا كه چاوی ئه‌مه‌ریكا به‌گشتی له‌سه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیا و رووسیا له‌لایه‌ك و ئیسرائیل و حه‌ماس له‌لایه‌كی دیكه‌یه، لانیكه‌م ئه‌و سه‌ردانه ئه‌وه به‌بیر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌هێنێته‌وه كه كورد و هه‌رێمی كوردستان له بری ئه‌وان و جیهان جه‌نگی دژی تیرۆریان كرد.
ژنه‌ڕاڵ ئێرنی ئۆدینۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جێی ده‌ستخۆشیی و پێزانینه كه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ناوی هه‌موو گه‌لی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی خۆی و ئیداره‌ی بایدن و ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دووپاتكرده‌وه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسی و سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌مه‌ریكا له هیچ شوێنێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناتوانێت دۆست و قاره‌مانێكی وه‌ك كورد و هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه بدۆزێته‌وه.
ئێرنی ئۆدینۆ به پێویستیشی زانی له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا داوا له حكومه‌تی عێراق بكات هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه. گوتیشی، تاران هه‌وڵی داوه ئه‌و "ئۆكسجین"ـی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بیبڕێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و سه‌ردانه به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌ردانه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وام بن، نه‌خاسمه كه هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی ستراتیژ دایه و ئارامترین شوێنه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به سه‌رباز و سڤیله‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئێران هه‌ژموونی به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و دادگای فیدڕاڵی هه‌یه و له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاریان ده‌هێنێت.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.
دوێنێ دووشه‌ممه، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و هاوبه‌شییه له‌سه‌ر به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و قوربانیدانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش بونیات نراوه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانگهێشتنامه‌كه‌ی كرد و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به شانازییه‌وه خۆی به هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه به‌یه‌كه‌وه قۆناغی سه‌ختیان بڕیوه و سوپاسگوزاره و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕێت.