لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری بەردەڕەش؛ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێکی دوای رووداوەکە هاتووچۆکە
دیمەنێکی دوای رووداوەکە هاتووچۆکە

K24 - هەولێر

لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش، لە پارێزگای دهۆک؛ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 28-02-2024، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە جۆری "پێکدادان" لە نێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری "شۆفرلێت ئۆپترا" لەسەر رێگەی سەرەکیی قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی کەلەک روویدا.  

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، لە ئاکامی رووداوەکەدا، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان ئافرەت، یەکێکیان پیاو و یەکێکی دیکەشیان منداڵ بووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، ساڵی رابردوو، 175 رووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکە روویانداوە و لە ئەنجامدا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە.