هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوو گوند له میحوه‌ری خارز كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
- هه‌ولێر
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر، دوو گوندی توركمانی شیعه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، كه یه‌كێكیان گوندی قه‌رقه‌شه.
په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رایگه‌یاند هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به پشتیوانی هه‌وایی هاوپه‌یمانان له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وامن و تا ئێستا دوو گوندی گه‌وره كۆنترۆڵكراون و هه‌وڵی كۆنترۆڵی گونده‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن، كه چه‌كدارانی داعش وره‌یان له‌ده‌ستداوه و هه‌وڵی ڕاكردن ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت توانایی ئه‌وه‌شیان نه‌ماوه كه خۆكوژ بنێرنه به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه.